بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "محەممەد جەواد زەریف" لەو وتارەدا بە ئاماژە بەوەی کە ئێستاکە کەشی بێ متمانەیی، دوژمنایەتی و شەڕ و پێکدادان زاڵە بە سەر وڵاتانی کۆمەڵگای گەرووی هورموز، راشیگەیاند؛ وڵاتانی ناوچە بە هاوکاری یەکتری و واژۆ کردنی پەیمانێکی خۆوەرنەدان و دەسدرێژی نەکردن دەتوانن ئاشتی، ئاسایش، پاوەجێی و خوشگەزەرانی بۆ هەموان دابین بکەن.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە هەروەها لە وتارێکدا لە ڕۆژنامەی "الرای " کوەیت ڕوو لە وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس ڕاشکاوانە ڕایگەیاند؛ ئاسایش بەسراوەتەوە بە متمانە و پشت بەستن بە جەماوەر و توانا و پوتانسییەلە نیشتمانییەکان و بەهێزتر کردنی پێوەندی لەگەڵ داروسێکان لە ناوچەکەدا.
زەریف لەو وتارەدا بە ئاراستە کردنی گەڵاڵەی "دەسپێشخەریی ئاشتیی هورموز" لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە کۆڕێ گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: گەڵاڵەی "دەسپێشخەریی ئاشتیی هورموز" بە بەشداریی هەشت وڵاتی هاوپێوەند، بریتی لە عەرەبستان، ئێراق، عومان، ئیمارات، کوەیت، قەتەر، بەحرەین و کۆماری ئیسلامیی ئێران ، خاوەنی توانای پێویستە بۆ دابین کردنی ئاسایشێکی گشتداگر لە ناوچەکە لە ڕێگای دیالۆگێکی نێوناوچەیی.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئەو گەڵاڵەیە لە سەر هەندێ بنەما و پرەنسیپی وەک پێبەند بوون بە ئامانجەکان و یاسا و ڕێساکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، دراوسێتیی باش، ڕێزدانان بۆ مافی دەسەڵاتدارێتیی و یەکپارچەیی خاک، نەبەزێندرانی سنوورە نێودەوڵەتییەکان، چارەسەر کرانی ئاشتیانەی هەموو کێشەکان، ڕەت کردنەوەی هەڕەشە و گوڕەشەکان و یان بەشداری لە هەرچەشنە هاوپەیمانی و پەیمانی سەربازی دژ بە یەکتری و خۆوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی و پێوەندییەکانی دەرەوەی یەکتری دانراوە، ڕاشیگەیاند؛ سەرکەوتوو بوونی هەر گەڵاڵەیەک بەسراوەتەوە بە بەشداری هەموو ئەندامان و بەدیهاتنی متمانەیەکی بەرامبەر.
........
340